نەوتی بەسرە بۆ کەناڵ8: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووەتە 1.6 ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانە
بەڕێوەبەری گشتیی نەوتی بەسرە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، پرۆسەى هەناردەکردنى نەوت بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان گەیاندووەتە ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە.
6 تاوەکو 10 کەشتی نەوتی بەسرەیان بە گەرووی هورمزدا گواستووەتەوە
باسم عەبدولکەریم گوتیشى، لە مانگی حوزەیراندا 6 تاوەکو 10 کەشتیی نەوتی بەسرەیان لە ڕێگای گەرووی هوورمزەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە و چوار کەشتی نەوتهەڵگری دیکەش لە ڕێگان و بەم نزیکانە دەگەنە بەندەرەکانی بەسرە و دەست بە بارکردنی نەوت دەکەن.
دۆخی هەناردەکردنەوەی نەوت بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت
بەڕێوەبەری گشتیی نەوتی بەسرە لەوبارەیەوە گوتی "ئێستا دۆخی هەناردەکردنەوەی نەوت بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و لە نێوان داخستن و کردنەوەی گەرووی هوورمزدا لە مانگی حوزەیران 6 بۆ 10 کەشتیی نەوتمان هەناردەکردووە و ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە لە ملیۆنێک و 100 هەزار بەرمیلەوە بۆ یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و ئاستەکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو دەگەینەوە ئاستی هەناردەی پێش جەنگ، کە 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە".
1 کاتژمێر پێش ئێستا