ژمارەیەک پزیشک و مامۆستای کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی پلەی پڕۆفیسۆرییان بەدەستهێنا

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لەکاتی پێدانی ڕێزلێنان بە ژمارەیەک پزیشک و مامۆستای کۆلیژی پزیشکی بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی ئەکادیمیی پڕۆفیسۆر
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لەکاتی پێدانی ڕێزلێنان بە ژمارەیەک پزیشک و مامۆستای کۆلیژی پزیشکی بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی ئەکادیمیی پڕۆفیسۆر

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی مەراسیمێکی بۆ ڕێزگرتن لە ژمارەیەک پزیشک و مامۆستای زانکۆی سلێمانی ڕێکخست کە پلەی ئەکادیمیی پڕۆفیسۆرییان بەدەستهێنا.

ئەو پزیشک و مامۆستایانەی پلەی پڕۆفیسۆرییان لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێنا

لە سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی لەلایەن سەرۆکی زانکۆ پڕۆفیسۆر د. کۆسار محمد علی و لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ڕێزگیرا لە 10 پزیشك و مامۆستای کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی کە لە ساڵی خوێندنی ئەکادیمی 2025-2026 دا پلەی پرۆفیسۆرییان بەدەستهێناوە، لەوانە:  

  1. پ.د.سەلامە کامل
  2. پ.د.ڕەئوف ڕەحیم میرزا
  3. پ.د. خەندە عەبدوللەتیف
  4. پ.د.هێشوو سلێمان
  5. پ.د.دیاری احمد
  6. پ.د. سەروەر جەمال
  7. پ. د. شێرکۆ سەعید
  8. پ.د. عەلا حسین
  9. پ.د.کاوە عەبدوڵڵا
  10. پ.د. عەبدولفەتاح حەمەڕەحیم

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا