حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان: مەرجى تەمەن بۆ حەج نەگۆڕاوە

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان

لەپاش گۆڕانکارى لە مەرجى تەمەن لەلایەن دەستەى حەج و عومرەى عێراقییەوە لە 18ساڵ بۆ 45 ساڵ، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە هەرێمى کوردستان مەرجى تەمەن بۆ فەریزەى حەج 18 ساڵە و گۆڕانکارى بەسەردا نەهاتووە.

ئامادەکارییەکان بۆ ناو تۆمارکردن بۆ وەرزى حەجى ساڵى 2027 تەواوبوون

کاروان ستوونى، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتییەکە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ناو تۆمارکردن بۆ وەرزى حەجى ساڵى 2027 تەواوبوون، نزیکەى هەزار کەس پار ساڵ وەک یەدەگ دانراون، ئەوانە ئەمساڵ ناچنە ناو تیروپشک و بە دەرچوو هەژمار دەکرین.

نزیکەى چوار هەزار کەس ناویان لە تیروپشک دەردەچێت

گوتیشى، نزیکەى چوار هەزار کەس ناویان لە تیروپشک دەردەچێت و جیاواز لە ئەنجامدانى پرۆسەکە لە حکومەتى فیدراڵ کە لاى ئەوان بۆ چوارساڵ ناو تۆمار دەکرێت، لە هەرێمى کوردستان ناو تۆمارکردن تەنیا بۆ وەرزى حەجى یەک ساڵ دەبێت، پڕۆسەکە بەئەلیکترۆنى دەبێت و لەکاتى دەستپێکردنى، هاونیشتمانییان ئاگادار دەکرێنەوە.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا