سێنتکۆم: گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەستیپێکردەوە
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لەکاتژمێر 11ـی شەوی سێشەممەوە، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەستیپێکردووەتەوە.
گەمارۆکان بۆ سەر ئەو کەشتیانەیە کە بە ئاڕاستەی ئێران دەڕۆن و بە پێچەوانەوەشەوە
سێنتکۆم لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، هێزەکانی ئەمریکا گەمارۆی دەریایی دژی ئەو کەشتییانە دەستپێکردووەتەوە، کە بە ئاڕاستەی ئێران و بە پێچەوانەوە دەڕۆن.
20 کەشتی جەنگی و سەدان فڕۆکە کارا کراون
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگی و سەدان فڕۆکەی سەربازیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاردا دەبن.
بە گوتەی سێنتکۆم، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، چاوەکراوە و ئامادەن و هێزەکانیان توانای گورزی کوشندەیان هەیە و ئامادەکاری تەواویان کردووە.
پێش سەپاندنەوەی گەمارۆکان زنجیرەیەک هێرش کراوە
پێش دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی بۆسەر ئێران، سێنتکۆم ڕایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشیان بۆسەر چەند شارێکی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.
دوای لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن، واشنتن گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێرانی هەڵگرت.
هێرشێکی ئێران بۆسەر چەند کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووى هوورمز، جارێکی دیکە بووە هۆکاری دەستپێکردنەوەی گرژییەکان و هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەستیپێکردووە و ترەمپ ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنەکەیان لەگەڵ تاران کۆتاییهاتووە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا