ئیسماعیل بەقائی: هێزە چەکدارەکانمان دەستیان کراوەیە لە وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "لای تاران پابەندی بەرامبەر پابەندییە و دەشڵێت، هێزە چەکدارەکانمان دەستیان کراوەیە لە وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک".
پێشێلى یاداشتەکە
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، لایەنی بەرامبەر هەر لە سەرەتاوە پێشێلی یاداشتەکەی کردووە، ئێمەش لە بەرامبەردا لە هەر شوێنێک کە پێویستی کردبێت، پابەندییەکانی خۆمان جێبەجێ نەکردووە.
بەقائی، دەڵێت، یاداشتەکە بۆ ئەوان شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە، بەڵکو کۆمەڵێک پابەندبوونی هاوبەشە لە نێوان دوو لایەن.
تۆمەتبارکردنى ئەمریکا بە پێشێلکارییەکان
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، باسیلەوەشکرد، ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە دەستیکرد بە پێشێلکردنی خاڵی یەکەمی یاداشتنامەی لێکگەیشتنەکە.
یاداشتى لێکتێگەیشتنەکە چى دەڵێت؟
لە خاڵی یەکەمی یاداشتنامەکە هاتووە دەستبەجێ و بۆ هەمیشە کۆتایی جەنگ و ئاڵۆزییەکان لە هەموو بەرەکان و بە لوبنانیشەوە ڕادەگەیێنرێت.
بەقائی گوتیشی، هێزە چەکدارەکانیان دەستیان کراوەیە لە وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی لایەنی ئەمریکی.
2 کاتژمێر پێش ئێستا