لە کاردانەوەى دانشتنەکەى پەرلەماندا بەشێک لە هاونیشتمانییان واژۆ بۆ بە هەرێمکردنى سلێمانى کۆدەکەنەوە.
بە بۆچوونى کەمال کەرکووکی، یاسا و دەستوور دوو ئیدارەیى قبوڵ ناکات.
بەشێک لە لایەنەکان لەناویاندا یەکێتى ڕەخنە و تێبینى زۆریان لەسەر شێوازى بەرێوەبردنى هەرێمى کوردستان بەشێوەى تاکڕەوانە هەیە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بە دەم بانگەوازەکەى مەسعود بارزانییەوە نەچووە و کەمال کەرکووکى داواى بە دەمەوەچوونى دەکات.
کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى کەناڵ8 ئامادەیى بوو ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەگوێرەى دەستوور یەک هەرێمە و هیچ هەوڵێکیش بۆ دابەشکردنی سەرناگرێت.
ئەرک و مافی یەکێتییە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات.
پێمان باشە، هەمووان پێکەوە لە پەرلەمانی کوردستان دابنیشن و بۆچوونى خۆیان لەوێ دەرببڕن.
خەڵکی کوردستان، یاسا و دەستوور ئەوە قبوڵناکەن.
ئومێدەوارین هەمووان بێنەوە سەر ڕێگەی ڕاست بۆ خزمەتکردنی خەڵک.
هێشتا زۆرمان لە پێشە و دەبێت هیچ لایەک نەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەم لێکترازانە ڕووبدات.
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، داوایەکی بۆ دەرکردنی فەرمانێکی سالاری لەسەر سکاڵای یەکێتی و نەوەی نوێ ڕەتکردەوە بۆ ڕاگرتنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام دادگای فیدڕاڵی داوا سەرەکییەکەی ڕەتنەکردووەتەوە کە تۆمار کراوە، لەمبارەیەوە کەمال کەرکووکى گوتى "ڕوون بوو بۆمان کە بڕیارەکەی دادگا بەوشێوەیە دەبێت و دەبوو ئەو لایەنانە سکاڵا نەکەن".
لەبارەى دۆخى پەرلەمانەوە کەمال کەرکووکى، ئاماژەى بەوەکرد، هەڵوێستی پارتی و بە تایبەت مەسعود بارزانی ڕوون و ئاشکرایە و بەردەوام داواى لە هەموو لایەک و ئەو پەرلەمانتارانە کردووە کە نوێنەری خەڵکن بچنە پەرلەمان و کارەکانیان بکەن.
دادگای فیدڕاڵی دەرکردنی فەرمانی سالاری لەسەر سکاڵاکەی یەکێتی و نەوەی نوێ ڕەتکردەوە
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عەلی باپیر دۆخی هەرێمی کوردستانی تاوتوێ کرد
مەسروور بارزانی هۆشداری لە دابەشکردن دەدات و لە سلێمانیش کەمپینی بە هەرێمکردن دەستپێدەکات