
زیاتر لە 50 پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا لە چوارچێوەی گەورەترین هەڵمەتی دژە گەندەڵیدا دەستگیرکراون، کە تێیدا پارێزبەندی یاسایی لەسەر 12 پەرلەمانتار هەڵگیراوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی 28ـی حوزەیرانی 2026، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی دەستیپێکرد. ئەم ئۆپراسیۆنە کە بە "هەڵمەتی بەرەبەیان" ناسراوە، پشتی بە دانپێدانانە وردەکانی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن بەستووە کە پێشتر دەستگیرکرابوو.
لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، پارێزبەندی لەسەر 12 پەرلەمانتاری ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵگیرا و دەستبەجێ دەستگیرکران. ناوی دیارترین پەرلەمانتارەکان بریتین لە:
هەروەها پەرلەمانتارانی پێشوو "محەممەد سەیهود" و "عەبدولڕەحمان لوەیزی" لەنێو دەستگیرکراوەکاندان.
هەڵمەتەکە چەندین کەسایەتی کاریگەری لە نێو کایەی جێبەجێکردن و وەزارەتەکان گرتەوە، لەوانە:
جگە لە کەسایەتییە سیاسییەکان، هەڵمەتەکە دامەزراوە ئەمنییەکانیشی گرتووەتەوە. تاوەکو ئێستا 3 ئەفسەری باڵای وەزارەتی بەرگری و ژمارەیەک ئەندازیاری سەربازی بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.