
پاش تەواوبوونی ڕێکارە داراییەکان، وەزارەتی پێشمەرگە کاتی دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دیاری کرد.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 6ـی ساڵی 2026، بە فەرمی خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی پێشمەرگە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕایگەیاند، لە ئێستادا دەستیان بە ئەنجامدانی سەرجەم ڕێکارە دارایی و ژمێریارییە پێویستەکان کردووە، تاوەکو پڕۆسەی دابەشکردنی هاوکارییەکە بەبێ گرفت بەڕێوە بچێت.
بەپێی بڵاوکراوەی فەرمیی وەزارەت، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 22ـی تەممووزی 2026، بە فەرمی دەست بە دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دەکرێت.
