هەیبەت حەلبووسى: پێویستە سیستمى ئەسیکۆدا لە هەموو پارێزگاکان جێبەجێ بکرێت

شۆڕش محەمەد 5 کاتژمێر پێش ئێستا
هەیبەت حەلبووسى، سەرۆکایەتیى کۆبوونەوەیەکى لیژنەى دارایى ئەنجوومەنەکەى کرد
هەیبەت حەلبووسى، سەرۆکایەتیى کۆبوونەوەیەکى لیژنەى دارایى ئەنجوومەنەکەى کرد

هەیبەت حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، سیستمى ئەسیکۆدا یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنى داهاتە نانەوتییەکان و پێویستە لە هەموو پارێزگاکان جێبەجێ بکرێت.

لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەراندا

هەیبەت حەلبووسى، سەرۆکایەتیى کۆبوونەوەیەکى لیژنەى دارایى ئەنجوومەنەکەى کرد و تاوتوێى یەکخستنى پێناسەى گومرگى، جێبەجێکردنى سیستەمى ئاسیکۆدا و زیادکردنى داهاتە نانەوتییەکان کرا.

پێویستی پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی یاسا پەیوەندارەکان

حەلبووسى، جەختی لەوەکردەوە، دۆخی دارایی ئێستا پێویستی بە بەردەوامیی کارکردن و هەماهەنگیی بەرز هەیە لەنێوان لیژنەی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، لەگەڵ پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی یاسا پەیوەندیدارەکان.

جەختیکردنەوە لە یەکخستنی پێناسەی گومرگی لە هەموو پارێزگاکان

هەروەها جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا و یەکخستنی پێناسەی گومرگی لە هەموو پارێزگاکان و پشتیوانیکردنی بەرهەمی نیشتمانی کردەوە، بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکاندا.

لە کۆبوونەوەکەدا میوانداری هەریەک لە سامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتی گومرگەکان، عەباس شەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی خانوبەرە کرا و هەردووکیان ڕوونکردنەوەى پێویستیان لەبارەى ڕسوماتى گومرگى و میکانیزمەکانى جێبەجێکردنى سیستمى ئەسیکۆدا و پێناسەى گومرگى و دابینکردنى قەرزى نیشتەجێبوون بە سەرۆکى ئەنجوومەن و ئەندامانى لیژنەى داراییدا.

شۆڕش محەمەد

5 کاتژمێر پێش ئێستا