ئەنجوومەنی وەزیران: داشکاندنی 50% بۆ قەرزی کارەبا و 20% بۆ سزاکانی هاتوچۆ کرا

کەناڵ8 22/07/2026
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا چەند بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی هاونیشتمانییان دەرکرد، کە داشکاندنی لە قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا و درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی سزاکانی هاتوچۆ لەخۆدەگرێت.

درێژکردنەوەی داشکاندنی سزاکانی هاتوچۆ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری داشکاندنی 20% بۆ سەرجەم جۆرەکانی سزای سەرپێچی هاتوچۆ.

داشکاندنی 50% بۆ قەرزی کارەبای ماڵان و کشتوکاڵ

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا لەسەر داشکاندنی 50% لە کۆی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا بۆ هاوبەشانی کەرتی نیشتەجێبوون (ماڵان) و کەرتی کشتوکاڵ.

داشکاندنی 25% بۆ کارەبای بازرگانی

سەبارەت بە کەرتی بازرگانی و پڕۆژە پیشەسازییەکان، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە داشکاندنی 25% لە کۆی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا. ئەم بڕیارە خاوەن کار و بازرگانان دەگرێتەوە کە بڕە پارەیەکی زۆری کارەبایان لایە و دەیانەوێت لەم قۆناغەدا قەرزەکانیان بۆ حکومەت بگەڕێننەوە.

کەناڵ8

22/07/2026