
محەممەد باقر قالیباف سەرۆکى پەرلەمان و گەورە دانوستانکارى ئێران، هەڕەشەى توندى کرد و ڕایگەیاند، ئەوان نەوت نەفرۆشن کەسى دیکەش نایفرۆشێت.
قالیباف لە تۆڕى ئێکس نووسیوویەتى "هاوكێشەی جەنگ ڕوونە؛ یان هەمووان یان هیچ..لە ناوچەیەكدا نەوت نەفرۆشین، نابێت کەس بیفرۆشێت".
گوتیشى "ئەگەر ئاسایشی ئێمە گرەنتی نەکرێت، هیچ ژێرخانێک پارێزراو نابێت و ئاسایشی گەرووەکەش بەندە بە نەبوونی هێزەکانی ئەمریکاوە".
قالیباف لە کۆتاییدا نووسیویەتى "ئێمە چەندین جار دووپاتمان کردووەتەوە، بارودۆخی گەرووەکە هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ".
ئەم قسانەی قالیباف دوای ئەوە هات کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" ڕایگەیاند کە هێزە دەریاییەکان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە گەمارۆی دەریایی کە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، هەروەها پشتڕاستکردەوە ڕێڕەوی 9 کەشتی بازرگانی گۆڕیوە و کەشتییەکى لە کارخستووە.