عەلى زەیدى سەردانەکەى بۆ سعودیە دواخست

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانى سعودیە و ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانى حەشدى شەعبى، عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، سەردانەکەى بۆ سعودیە دواخست.

دواخستنی سەردانەکە لە پای هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە دەرئەنجامى هێرشەکانى ئەم بەیانییەى ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگاکانى حەشدى شەعبى لە چەند پارێزگایەکى عێراق، عەلى زەیدى سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى بۆ سعودیە دواخستووە، بەڵام هیچ وادەیەکى دیکە بۆ سەردانەکە دیاری نەکراوە.

بڕیاربوو سبەی پێنجشەممە زەیدی سەردانی سعودیە بکات

بڕیاربوو سبەى پێنجشەممە عەلى زەیدى، لە درێژەى سەردانەکانیدا بۆ وڵاتانى دراوسێ سەردانى سعودیە بکات و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودیە کۆببێتەوە و ژمارەیەک ڕێککەوتنامە و یاداشتنامەش لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ بکرێت.

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا