فالح فەیاز: حەشدى شەعبى ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر عێراق
فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى لە عێراق ڕایگەیاند، حەشدى شەعبى ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکانی عەلی زەیدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر عێراق و دامەزراوە ئەمنییەکانی.
حەشدی شەعبی بە هەموو شێوەیەک ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جێبەجێ دەکات
دوای سەردانیی عەلی زەیدی بۆ بارەگای دەستەی حەشدی شەعبی و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختدەکاتەوە، حەشدى شەعبى بەهەموو شێوەیەک ئامادەی جێبەجێکردنى سەرجەم ئەو ڕێنماییانەیە کە لەلایەن فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە ئاڕاستەیان بکرێت.
ئامادەیی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی گیانی چەکدارەکانی
دەشڵێت، حەشدى شەعبى ئامادەی هەموو هەنگاوێکە بۆ پاراستنى گیانى چەکدارەکانى و بەهێزکردنی ئاسایشیی وڵات و پاراستنی سەروەریى خاکەکەى و بەرزکردنەوەى ئاستى ئامادەباشى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر دەستدرێژییەک کە عێراق و دامەزراوەکانى بکاتە ئامانج.
2 کاتژمێر پێش ئێستا