16 ڤایرۆس لەڕێگەی ژیریی دەستکردەوە دروستکران
گران جاف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
داهێنانە نوێیەکە

- توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد مۆدێلێکی ژیریی دەستکردیان بە ناوی ئیڤۆ ڕاهێنا بۆ فێربوونی زمانی ژیان
- ژیرییە دەستکردەکە توانی بۆماوەماددەکان ڕێکبخاتەوە و 16 ڤایرۆس دروست بکات
- ڤایرۆسەکان مرۆڤ تووشی نەخۆشیی ناکەن
- ڤایرۆسەکان لە دژی بەکتریای ئیکۆلای دیزاین کراون
- هەموو ڤایرۆسە دروستکراوەکان بە سەرکەوتوویی توانییان بەکتریای ئیکۆلای لەناو ببەن
- ژیرییە دەستکردەکە بۆماوەماددەی مرۆڤ، ڕووەک، ڤایرۆس و بەکتریاشی پێدراوە و بەبەکارهێنانی ئەو زانیارییانە ئەم ڤایرۆسانەی دروستکردووە
زانیاریی زیاتر:
هەموو ڤایرۆسەکان هۆکار نین بۆ تووشبوون بە نەخۆشی، هەندێکیان دەکرێت چارەسەر بن و هۆکارەکانی نەخۆشی لەناوببەن.
لەگەڵ ئەوەی ئێستا ژیریی دەستکرد بە شێوازێکی بەرفراوان لە زانستی پزیشکیدا بەکاردێت، ئەمە یەکەم جارە لەڕێگەیەوە ڤایرۆس دروستبکرێت.
گران جاف
2 کاتژمێر پێش ئێستا