نەرویج پێبژاردن لەو کەشتییانە وەردەگرێت کە ورچی جەمسەری بەخەبەر دەهێنن
پووختەی هەواڵەکە
- حکومەتی نەرویج بۆ کەشتییەکان: هۆڕن لێمەدەن؛ ورچە جەمسەرییەکان نووستوون
- دەنگی هۆڕینی کەشتییەکان لە چۆڵەوانییە جەمسەرییەکان بە خێرایی دەگوازرێتەوە
- پێبژاردنی کەشتییەکان زیاترە لە چوار هەزار یۆرۆ
دەسەڵاتدارانی نەرویج بە بڕی 4,550 یۆرۆ پێبژاردنیان بۆ ئەو کەشتییانە دیاری کرد، کە بە هۆڕن لێدان دەبنە هۆی هەراسانکردن و بەخەبەرهێنانی ورچی جەمسەری، حکومەتی وڵاتەکە داوای لە کەشتییەکان کرد بە هۆڕنلێدان ورچەکان خەبەرنەکەنەوە.
هۆڕینلێدانی کەشتییەکان ورچە جەمسەرییەکان بەخەر دێنێت
دەسەڵاتدارانی دوورگەکانی نەرویج ڕایانگەیاند، لە شاری سڤاڵبارد لە بازنەی جەمسەری باکوور، یەکەم کەشتی بە بڕی 4,550 یۆرۆ سزادراوە، چونکە ورچێکی جەمسەریی خەوتووی بە هۆڕن لێدان بەخەبەرهێناوە.
کەشتییەکە لەکاتێکدا کە بە گەروویەکی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری سڤاڵبارددا تێپەڕیوە هۆڕنی لێداوە، کە نزیکەی هەزار کیلۆمەتر لە بازنەی جەمسەری باکوورەوە دوورە، بەڵام دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە دەڵێن دەنگەکە لە چۆڵەوانیدا بە خێرایی دەگوازرێتەوە و ورچەکان هەراسان دەکات، لە بەرئەوە پێبژاردنی بۆ کراوە.
لێدوانی پارێزگاری ناوچەکە
- ورچێکی جەمسەری بە هۆڕینلێدانی گەیشتییەکە بەخەر هاتووە
- ورچە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە
- ورچە جەمسەرییەکان لە ساڵی 1972ـەوە پارێزراون
پارێزگاری ناوچەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "کەشتییەکە هۆڕنی لێداوە و بووەتە هۆی بەخەبەرهێنانی ورچێکی جەمسەری"، دەشڵێت، دواتر ورچەکە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
ورچە جەمسەرییەکان لە ساڵی 1972ـەوە لە سڤاڵبارد پارێزراون و دەسەڵاتی نەوریج هەر جۆرە هەراسانکردن و ڕوونانیانی قەدەغەکردووە.
سەرژمێری ورچە جەمسەرییەکانی نەرویج
بەگوێرەی دوایین سەرژمێریی زانستی کە لە ساڵی 2015 کراوە، نزیکەی 260 ورچی جەمسەری لەو دوورگانەی نەوریج دەژین.
2 کاتژمێر پێش ئێستا