عەلى زەیدى: پاشەکشە لە بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ناکەین
پووختەى هەواڵەکە
- عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت، هیچ پاشەکشەیەک لە هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ناکەن.
- عەلى زەیدى: هەموو هێزە سیاسییەکان کۆکن لەسەر کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت.
- عەلى زەیدى: مووچە گرەنتیی کراوە و ڕێگەى جێگرەوەشیان بۆ هەناردەى نەوت دۆزیوەتەوە.
عەلى زەیدى لە هەشتەمین کۆڕبەندى دیالۆگى نێودەوڵەتیی بەغداد، وتارێکى پێشکەشکرد و ئاماژەى بەوەکرد، حکومەت بەم نزیکانە ڕەشنووسی بودجە دەنێرێتە ئەنجوومەنى نوێنەران، کە بریتییە لە نەخشە ڕێگایەک بۆ داهاتووى ئابووریی وڵات، کەرتى کارەبا و بەرهەمهێنانى کارەبا لە وزەى خۆر بەشێکى بنەڕەتییە لە بودجەدا.
گەرەنتى مووچە و ئاستى هەناردەى نەوت و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى
- زەیدى: توانیوویانە مووچە گرەنتیی بکەن و ڕێگەى جێگرەوە بۆ هەناردەکردنى نەوت بدۆزنەوە.
- کار بۆ زیاترکردنى هەناردەى نەوت لە ڕێگەى بەندەرى جەیهان دەکرێت.
- هەوڵ دەدرێت پشکى عێراق لە ئۆپیک زیاد بکرێت.
- زەیدى: ئامانجیانە لە شەش ساڵى داهاتوودا هەناردەى نەوت بگاتە هەشت بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
- زەیدى: هیچ پاشەکشەیەک لە بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ناکەن.
- زەیدى: هێزە سیاسییەکان پاڵپشتیی پڕۆسەکەن.
- زەیدى: لەگەڵ ئەوەى وڵات بە قەیرانێکى سەختدا گوزەر دەکات بەهۆى داخستنى گەرووى هوورمز، بەڵام پلانیان هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشە ئابوورییەکان.
- زەیدى: هەموو هێزە سیاسییەکان کۆکن لەسەر کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت،
- زەیدى: ئێستا کار لەسەر میکانیزمى ڕادەستکردنى چەک و کۆتاییهێنان بە دیاردەکە دەکەن.
- زەیدى: هەر نیاز و ئەگەرێکى پێکدادانى سەربازى بەدوور دەزانین
- زەیدى: ڕێگەنادەن دوژمنانى عێراق هیچ دەرفەتێک بقۆزنەوە.
- زەیدى: بەڵێنى بەخۆى داوە بۆ خولى دووەمى سەرۆکوەزیران خۆى بەربژێر نەکاتەوە.
- زەیدى: کارنامە چاکسازییەکەیان حکومەتەکانى داهاتوو بەرهەمەکەى دەچنەوە.
کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دیالۆگی بەغداد، (Baghdad International Dialogue Conference)
سەکۆیەکی ستراتیژیی ساڵانەیە، کە لەلایەن پەیمانگای عێراقی بۆ دیالۆگ ڕێکدەخرێت. کۆڕبەندەکە سەرکردەکان، بڕیاردەران، دیپلۆماتکاران، و لێکۆڵەرانی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە پایتەختی عێراق کۆدەکاتەوە بۆ تاوتێکردنی ئاڵێنگارییە سیاسی، ئابووریی و ئەمنییەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمساڵیش هەشتەمین کۆنفڕانسى کۆڕبەندەکە لە بەغداد بە ئامادەبوونى سەرجەم کەسایەتییە سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و دیپلۆماتکاران و لێکۆڵەران و ڕەخنەگران و چاودێران بەشدارییان تێدا کرد و بڕیارە بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.
1 کاتژمێر پێش ئێستا