
نرخی زێڕ لە ماوەی تەنیا یەک هەفتەدا 5%ی بەهاکەی زیادکردووە و هەموو ئاستە تەکنیکییە سەرەکییەکانی تێپەڕاندووە. ئەم بازدانە گەورەیە هاوکاتە لەگەڵ لاوازبوونی متمانە بە دۆلاری ئەمریکی دوای بڕیارە نوێیەکانی وەزارەتی گەنجینە بۆ کڕینەوەی بۆندەکان. ئێستا بازاڕ چاوەڕێی گەیشتنی نرخەکانە بۆ سەرووی 4,700 دۆلار کە ئاستێکی پێوانەیی نوێیە لە بازاڕە جیهانییەکاندا.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە حکومەت کڕینەوەی بۆندەکان زیاتر فراوان دەکات، ئەمەش دوای تەنیا ڕۆژێک لە بڕیاری دوو هێندەکردنی کڕینەوەی قەواڵە داراییە درێژخایەنەکان دێت. هاوکات بانکی گۆڵدمان ساکس ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی داواکاری لەسەر گرێبەستەکانی زێڕ دەکات و هۆکارەکەی بۆ لاوازیی داتا ئابوورییەکان و وەستانی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی تەممووزدا دەگەڕێنێتەوە.
نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە حەوت هەفتەی رابردوودا تۆمارکرد
زێڕ؛ لە تواندنەوەوە تاوەکو نمایشکردنی لە ناو بازاڕەکانی سلێمانی
ڕێنمایی نوێ بۆ گەشتیاران؛ خانمان تەنیا 35 مسقاڵ زێڕیان پێوە بێت



.jpg)

.jpg)