لافاو لە نیپاڵ: 167 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان گەشتیار بێسەروشوێنن
in
photo
کارەساتێکی سروشتیی گەورە باکووری نیپاڵی هەژاندووە و167 کەسی کوشتووە. لافاوێکی وێرانکەر نەک تەنیا ماڵ و پردەکانی ڕووخاندووە، بەڵکو چارەنووسی 340 گەشتیاری بیانیشی خستووەتە مەترسییەوە و بێسەروشوێنن. تیمەکانی فریاگوزاری بەهۆی داڕمانی ڕێگاکان و پچڕانی هێڵەکانەوە لە هەوڵێکی چڕدان بۆ گەیشتن بەو ناوچە شاخاوییانەی کە گەمارۆدراون.
فۆتۆ: AFP

















