
کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، دەچێتە شەقامی سالمی سلێمانی کە بە سەهۆڵەکە ناسراوە و خواردنە بەناوبانگەکانی سەر شەقام تاقیدەکاتەوە.
کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە پۆستێکدا لە فەیسبووک چەند وێنەیەکى کونسوڵى گشتیی بەریتانیاى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، لە یەکەم سەردانیدا بۆ سلێمانی، هۆڵی ڤێری، کونسوڵی گشتیمان برد بۆ سەهۆڵەکە بۆ ئەوەی تام و چێژ لە خواردنە شەقامییە بەناوبانگەکانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.
کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، کونسوڵى گشتیی بەریتانیا لە شەقامى سەهۆڵەکەى سلێمانى لەفەی جگەر و ماستاو و شەربەتی هەنار و پاقلەی سوورکراوە و فالوودەى خواردووە.
ڕۆژى 3ـى ئابى 2026 کونسوڵگەرى گشتیی بەریتانیا لە هەولێر کونسوڵى گۆڕى و هۆڵى ڤێرى بووە کونسوڵى گشتیی نوێى بەریتانیا لە هەولێر.

