کەناڵ8
راستەوخۆ
رادیۆ8
ئالوگوڕ
گەڕان
کوردی
سەرەکی
سیاسەت
ئابووری
وەرزش
زانست و تەکنەلۆجیا
کولتوور
تەندروستی
ژینگە
فۆتۆ
تەندروستی
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی چارەخوازێک
کەناڵ8
03/09/2026
نەشتەرگەرییەک بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی خانمێکی تەمەن 23 ساڵ
وەزارەتیی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کوردستان
سەبارەت بە گیانلەدەستدانی چارەخوازێک، دەڵێت:
دوابەدوای گیانلەدەستدانی چارەخوازێکی خانمی تەمەن 21 ساڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت لە پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوون سەردان و بەدواداچوونی مەیدانی کرا
پزیشکی نەشتەرگەر لە ئەو نەخۆشخانەیە هیچ ڕێگەپێدانی کارکردنی نییە
میلاکی ئەو پزیشکە بۆ کارکردن لە لیستی میلاکی ڕێگەپێدراوانی وەزارەتی تەندروستی نییە
ئەنجامدانی نەشتەرگەریی فریاکەوتن بەبێ بوونی فریاکەوتن و بەبێ بوونی هۆڵی چاودێریی چڕ
لەبەر نەبوونی مەرجی سەلامەتیی چارەخواز و گونجاونەبوونی ئەم نەخۆشخانەیە و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەسەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵەوە بۆ ماوەی دوو مانگە بەفەرمی هۆڵەکانی نەشتەرگەریی ئەو نەخۆشخانەیە لەلایەن وەزارەتی تەندوستی داخراوە و بەبڕیار کارکردن تێدا ڕاگیراوە
پزیشکی نەشتەرگەری و پزیشکی سڕکردن و کارگێڕیی نەخۆشخانەکە بەڕێگای دیکەی نافەرمی و بەشێوازی نایاسایی چوونەتە ژوورەوە و کاریان کردووە
ئەنجامدەرانی نەشتەرگەرییەکە و کارگێڕیی نەخۆشخانەکە سەرپێچیی بڕیاری وەزارەتی تەندروستییان کردووە و پابەند نەبوون، دەرەنجام چارەخوازەکە گیانی لەدەست داوە
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە یاسای ژمارە 4 ی ساڵی 2020 تایبەت بە مافی چارەخواز و پەیڕەوی ژمارە16 ساڵی 2022 تایبەت بە لێکۆڵینەوە، ئەو نەخۆشخانەیە دادەخرێت و کارگێڕیی نەخۆشخانەکە و ئەنجامدەرانی نەشتەرگەرییەکە، بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی ڕەوانەی دادگا دەکات
پێویستە تەواوی نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت، سەنتەر و کۆمەڵگە پزیشکییەکان پابەندبن بە کارکردن بەپێی بوونی مۆڵەتی بەرکار، پزیشکان، کارمەندان و فەرمانبەرانیش پێویستە بەفەرمی ناویان لە لیستی ڕێگەپێدراوی وەزارەتی تەندروستی هەبێت بۆ کارکردن لەو شوێنەی کاری تێدا دەکەن، بەپێچەوانەوە سەرپێچی یاسیاییە و بەرپرسیار دەبن بەرامبەر ڕێکارەکانی دادگا
کەناڵ8
Thu Sep 03 2026
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی چارەخوازێک
Loading related news...
تەندروستی
زیاتر ببینە
لە پاش وەستانی دڵی ژیانی ڕزگارکرا
تەندروستی
11 کاتژمێر پێش ئێستا
"بەختم هەبوو زوو جەستەم ئاسایی بووەوە"
تەندروستی
11 کاتژمێر پێش ئێستا
کرێمەکانی سپیکردنەوەی پێست لە ئەمریکا قەدەغە کران
تەندروستی
19/10/2026
قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەی شۆڕشی کردەوە
تەندروستی
18/10/2026
پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددان لە سلێمانی كرایەوە
18/10/2026
18/10/2026
تەندروستی
ددانێک لە چاوی کەسێکدا دەرهێنرا
تەندروستی