هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگى ڕابردوودا گەیشتووەتە 73 ملیۆن بەرمیل

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلى نزار، بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)
عەلى نزار، بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)

پووختەى هەواڵەکە

  • هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگى ڕابردوودا گەیشتووەتە 73 ملیۆن بەرمیل.
  • سۆمۆ: هەرێمى کوردستان دەتوانێت هەناردەى نەوت بگەیەنێتە 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
  • سۆمۆ: داخستنى گەرووى هوورمز 80 ملیار دۆلار زیانى بە عێراق گەیاندووە.
  • هەرێمى کوردستان دەتوانێت تاوەکو 2030 هەناردەى نەوت بگەیێنێتە یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

عەلى نزار، بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، ئاماژەى بەوەکردووە، کۆى هەناردەى نەوت لە مانگى ڕابردوودا گەیشتووەتە 73 ملیۆن بەرمیل، پێشبینیش دەکرێت داهاتەکەى بگاتە چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار. ئەوەش دەبێتە بەرزترین داهاتى بەدەستهاتووى نەوت لەدواى دەستپێکردنى جەنگى ئەمریکا و ئێران لە 28ـى شوبات.


ئامارەکان چى دەڵێن؟

  • هەناردەى نەوت لە دوو ڕۆژى سەرەتاى ئەم مانگەدا گەیشتووەتە10  ملیۆن بەرمیل.
  • هەرێمى کوردستان دەتوانێت، ئاستى هەناردەى نەوت بگەیەنێتە400  هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
  • تاوەکو ساڵى 2030، دەتوانێت بڕەکە بەرزبکاتەوە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
  • لە بارەى زیانەکانى داخستنى گەرووى هوورمز، کە بە شادەمارى ئابوورى و ڕێڕەوى هەناردەى %90ـى نەوتى عێراق دادەنرێت، بەڕێوەبەرى سۆمۆ ئاشکرایکرد، لە سەرەتاى جەنگەوە زیانى80  ملیار دۆلار بەر عێراق کەوتووە.

یەک ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانە بۆ پاڵاوگەکانى تورکیا

  • عەلى نزار: عێراق ناتوانێت ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت ببەخشێتە تورکیا.
  • نەوت کاڵایەکى سەرەکى وڵاتە، مەبەستى ئەردۆغان لە خستنەڕووى ئەو بابەتە لەم کاتەدا دڵنیاییدانە بە پاڵاوگەکانى ناوخۆى تورکیا کە وڵاتەکەیان دراوسێى عێراقە و دەتوانێت تەواوى پێداویستییەکانیان لە نەوت بۆ دابین بکات.
  • عەلى نزار: دابینکردنەکە بە نرخى جیهانى و نرخى ڕاگەیێنراو دەبێت، بەبێ داشکاندنی نرخ.
  • عەلى نزار: پاڵاوگە هەیە لەناو تورکیا تواناکەى لە داهاتوودا دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانە و زیاتریش.
  • عێراقیش دەتوانێت پێداویستییەکانى لە نەوتى خاو بۆ دابین بکات، دەشتوانن لە داهاتوودا لە ڕێگەى بۆرییەوە هەناردەکە زیاد بکەن.
  • ئەو هێڵەى لە ناوخۆى تورکیادایە، تواناى هەناردەکردنى ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل نەوتى لە ڕۆژێکدا هەیە.
  • ئەوەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ عێراق، ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل بۆ پاڵاوگەکانى تورکیا لە کاتى پێویستدا دابین بکات.
  • بڕە زیادەکەشى لە ڕێگەى بەندەرى جەیهانەوە هەناردەى بازاڕەکانى جیهان بکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، عێراق هەوڵى ڕاکێشانى هێڵێکى نەوت لە بەسڕەوە بۆ حەدیسە و دواتر درێژکردنەوەى بۆ بەندەرى بانیاسى سووریا و پیشخابوور لەسەر سنوورى تورکیا.

بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتى نەوتى عێراق، بۆ پارەدارکردنى پڕۆژەکە یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیاکان کردووە و چاوەڕوان دەکرێت تێچووى ڕاکێشانى بۆرییەکەش بگاتە 15 ملیار دۆلار.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا