
سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، لە پۆستیكدا لە تۆڕی ئێکس، ستایشی یەکێتیی ئەورووپای بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران بە سیستمی دارایی جیهانەوە کرد.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات، برۆکسل لە ڕاگەیێنراوێکدا، لە 31ـی ئابى ڕابردوو، پشتگیریی خۆی بۆ هەوڵەکانی هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی دەربڕی، لەڕێگەی زیادکردنی فشارە ئابوورییەکان بۆسەر ئێران.
ئیدارەی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی ئابدا، کۆمەڵێک ڕێکاری نوێی ڕاگەیاند، کە جەخت لەسەر دیاریکردنی سنوورێک بۆ دەستگەیشتنی ئێران دەکاتەوە بە دراوی دیجیتاڵی، تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو، یەدەگی زێڕ و کەرتەکانی فڕۆکەوانی و کەشتیوانی و وزە.



.jpg)

.jpg)