بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی رێککەوتنی نێوان ناوەندی داهێنانی دوبەی و  دامەزراوەی فاوندەیشن واژۆ کرا

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەپێی رێککەوتنەکە "رێڕەوی داهێنانی دوبەی – سلێمانی" دادەمەزرێت کە ستارتئەپە نوێیەکانی کوردستان بە دوبەیەوە دەبەستێتەوە.
  • پەیوەندی و هاوکاریی راستەوخۆ لەنێوان داهێنەران و کارسازانی کوردستان و ئیمارات دروست دەبێت

لە رێوڕەسمێکدا لە وڵاتی ئیمارات، بە سەرپەرشتی و چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران رێککەوتنێک بۆ کاری هاوبەش لەنێوان ناوەندی داهێنانی DIFC دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن واژۆ کرا.


ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە

  • بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، وەبەرهێنەرانی ئیماراتی و کۆمپانیا و هاوبەشانی DIFC وەبەرهێنان لەسەر بیرۆکە داهێنەرانەکانی کوردستان دەکەن.
  • هاوکاری پێشکەشی ئەو کۆمپانیانە دەکەن کە پشتیان بە بیرۆکەی داهێنەرانە بەستووە و زەمینەی گەشەپێدانیان زیاترە.
  • ئەم ڕێککەوتنە وا دەکات کارسازانی داهێنەر و دەستپێشخەر بتوانن داهێنان و بزنسەکانیان بە جۆرێک پەرەپێبدەن کە توانای رکەبەرییان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا هەبێت.

بەپێی رێککەوتنەکە "رێڕەوی داهێنانی دوبەی – سلێمانی" دادەمەزرێت کە ستارتئەپە نوێیەکانی کوردستان بە دوبەیەوە دەبەستێتەوە و پەیوەندی و هاوکاریی راستەوخۆ لەنێوان داهێنەران و کارسازانی کوردستان و ئیمارات دروست دەبێت بە جۆرێک کە وەبەرهێنەرانی ئیماراتی و کۆمپانیا و هاوبەشانی DIFC وەبەرهێنان لەسەر بیرۆکە داهێنەرانەکانی کوردستان دەکەن و هاوکاری پێشکەشی ئەو کۆمپانیانە دەکەن کە پشتیان بە بیرۆکەی داهێنەرانە بەستووە و زەمینەی گەشەپێدانیان زیاترە.

ناساندنی سلێمانی وەک ناوەندێکی گرتنی داهێنان لە ناوچەکە

دامەزراوەی فاوندەیشن کە وەک پلاتفۆرمێک بۆ خزمەتکردنی کوردستان و هەموو عێراق کار دەکات، لە رێگەی ئەم هاوبەشییەی لەگەڵ DIFC دەیەوێت یارمەتی ستارتئەپەکان و کارسازانی داهێنەر و دەستپێشخەر بدات تا بتوانن داهێنان و بزنسەکانیان بە جۆرێک پەرەپێبدەن کە توانای رکەبەرییان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا هەبێت و سلێمانیش وەک ناوەندێکی گرنگی داهێنان لەسەر ئاستی ناوچەکە بناسرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا