لاڤرۆڤ: ئەڵمانیا جارێکی دیکە جەنگی دەوێت لەگەڵ ڕووسیا

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا

پووختەی هەواڵەکە:

  • لاڤرۆڤ: ئێستا لە دەستپێکی جەنگێکی ڕاستەقینەداین لەگەڵ ئەڵمانیا
  • لاڤرۆڤ :کونسوڵی ڕووسیا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا دەرکراوە

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەڵمانیا جارێکی دیکە جەنگی دەوێت لەگەڵ ڕووسیا، هاوکات تۆمەتەکانی بەرلینی ڕەتکردەوە کە مۆسکۆیان بە ئەنجامدانی هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی لایپزیگ تۆمەتبارکرد.



دیداری لاڤرۆڤ لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی

ونسوڵی ڕووسیا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا دەرکراوە و ماڵی ڕووسیا کە ناوەندێکی ڕۆشنبیرییە لە بەرلین دادەخرێت.

دەستپێکردنی جەنگی دووەمی جیهانییش هەمان دەستپێکی هەبوو و ئێستاش جارێکی دیکە ئەوان کە مەبەستی ئەڵمانیایە، جەنگیان دەوێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەڵمانیای بە نازیزم تۆمەتبارکرد.


لە دیدارێکدا لە گەڵ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گوتی: "ئێستا لە دەستپێکی جەنگێکی ڕاستەقینەداین لەگەڵ ئەڵمانیا، دەشڵێت، کونسوڵی ڕووسیا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا دەرکراوە و ماڵی ڕووسیا کە ناوەندێکی ڕۆشنبیرییە لە بەرلین دادەخرێت".

لاڤرۆڤ باس لە یادەوەرییەکانی جەنگی دووەمی جیهان دەکات



لاڤرۆڤ باس لە یادەوەرییەکانی جەنگی دووەمی جیهانی دەکات و دەڵێت: "لەبیرمە دەستپێکردنی جەنگی دووەمی جیهانییش هەمان دەستپێکی هەبوو و ئێستاش جارێکی دیکە ئەوان کە مەبەستی ئەڵمانیایە، جەنگیان دەوێت".

تۆمەتبارکردنی ئەڵمانیا بە نازیزم


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەڵمانیای بە نازیزم تۆمەتبارکرد و ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرکردایەتیی ڕووسیا ئەنجامە گونجاوەکان بەدەستدەهێنێت.


هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ڕووسیا


ئەم گوتانەی لاڤرۆڤ دوای ئەوە هاتن کە حکومەتی ئەڵمانیا مۆسکۆی بە ئەنجامدانی هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەیەکیان تۆمەتبارکرد، ئەمەش ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی زیاتر کرد و لەم هەفتەیەدا مۆسکۆ و بەرلین ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانی یەکدییان لەوڵاتەکانیان داخست و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپاش نوێنەرانی دیپلۆماسیی ڕووسیایان بانگێشتکرد.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

واشنتن بەرلین بە مووشەکی تۆماهۆک پڕچەک دەکات؛ وەرچەرخان لە توانای بەرگریی ئەڵمانیا ڕوودەدات

ئەورووپا ڕەتدەکاتەوە وێنەی خێزانی لەگەڵ وەزیری دارایی ڕووسیا بگرێت

نێردەکانی ئەمریکا دوای مۆسکۆ لە کێیڤ لەگەڵ زێلێنسکی کۆبوونەوە

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا