تەرمی مامۆستایەکى زانکۆى هەڵەبجە لە وڵاتی چین دۆزرایەوە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
محەممەد سەڵتە و تەمەنی 37ساڵە، خەڵکى گوندى نارنجڵەی سنوورى شارەدێى بیارەیە.
محەممەد سەڵتە و تەمەنی 37ساڵە، خەڵکى گوندى نارنجڵەی سنوورى شارەدێى بیارەیە.

پووختەی هەواڵەکە:

  • محەممەد سەعدەدین خوێندکارى دکتۆرا بووە.
  • تەرمەکەى لەلایەن هاوڵاتییەکى چین لە شارى چینگداو لە نزیک ڕووبار دۆزراوەتەوە پۆلیسی لە ڕووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە.
  • هاوڕێیەکی دەڵێت تاوەکو ئێستا هۆکارى گیانلەدەستدانەکەى ئاشکرا نەبووە.

تەرمی مامۆستایەکى زانکۆى هەڵەبجە لە وڵاتی چین دۆزرایەوە کە خوێندکارى دکتۆرایە و بەمەبەستى تەواوکردنى خوێندن ڕووى لەو وڵاتە کردووە.




بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، ئەو مامۆستایە ناوی محەممەد سەعدەدینە و خوێندکارى دکتۆرایە.


هاوڵاتییەکی چینی تەرمەکەی دۆزیوەتەوە


تەرمەکەى لەلایەن هاوڵاتییەکى چین لە شارى چینگداو لە نزیک ڕووبار دۆزراوەتەوە پۆلیسی لە ڕووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە.


 محەممەد خوێندکاری دکتۆرایە لە بەشی کۆمپیوتەر


بە گوتەى کەسوکارەکەى محەممەد سەعدەدین، خوێندکاری دکتۆرایە لە بەشی کۆمپیوتەر و دووەم ساڵییەتى.

محەممەد سەڵتە و تەمەنی 37ساڵە، خەڵکى گوندى نارنجڵەی سنوورى شارەدێى بیارەیە.

ڕەزوان عارف، مامۆستا لە زانکۆى هەڵەبجە کە لە محەممەد هاورێن، بە کەناڵ8ـى گوت "تاوەکو ئێستا هۆکارى گیانلەدەستدانەکەى ئاشکرا نەبووە".


کەسوکارەکەی زانیاری تەواویان لەسەر مەرگی کوڕەکەیان نییە


کەناڵ8 پەیوەندى بە کەسوکارەکەیەوە کرد، بەڵام لە دۆخێکدا نەبوون بتوانن قسە بکەن و زانیاریی تەواویان لەسەر مەرگى کوڕەکەیان نەبوو.


پرسەنامە خوێندنی باڵا بۆ کەسوکارەکەی


هاوکات، وەزارەتی خوێندنی باڵا پرسەنامەیەکى ئاراستەی بنەماڵەکەى کرد و ڕایگەیاند، محەممەد سەعدەدین خوێندکاری دکتۆرا بووە لە زانکۆی (Ocean University of China) لە وڵاتی چین لە چوارچێوەی زەمالەی چینی (Full Scholarship) خوێندوویەتى.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەهۆى دەستکاریکردنى گولـلـەتۆپ 2 گەنج لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستدا

دەستپێکردنی چاوپێکەوتنی دامەزراندنی 250 کەس لە پارێزگای هەڵەبجە

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا