لێکدانەوە جیاوازەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ هاوسەنگیی هێز

رێبوار کاکەیی 52 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لێکدانەوە جیاوازەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ هاوسەنگیی هێز
  • ڕاگەیێنراوێکی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی گۆڕانی هاوسەنگیی شەڕ لە ناوچەکەدا، وەڵام و هەڵوێستی پێچەوانەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکای لێکەوتەوە.

لە لایەکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە، بەکارهێنانی ستراتیژیی نوێی سەربازی و سوودوەرگرتن لە جوگرافیا و توانای مووشەک و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان، هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەدا تووشی دۆخێکى خراپ کردووە و بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکەی ئێران، فشارەکان وایکردووە ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی بگوازێتەوە و بیانباتە شوێنە ئارامترەکان و ئاستی ئازادیی مانۆڕی سەربازیی لە دەوروبەری ئێراندا کەم ببێتەوە.


وەڵامى سێنتکۆم

  • فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم ئەم ڕوانگەیەی ئێران ڕەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە جموجۆڵ و جووڵاندنی هێزەکانیان لە ناوچەکەدا بەشێکە لە پلانی بەرگری و پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز و دەریای سووردا.
  • سێنتکۆم ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و ژێرخانی سەربازیی ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانی، تواناکانی ئێرانی بۆ هەڕەشەکردن لە ڕێڕەوە ئاوییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە.

ململانێی میدیایی و سەربازیی نێوان واشنتن و تاران لە کاتێکدایە کە چاودێرانی سیاسی و سەربازی بڕوایان وایە، هەردوو لایەن هەوڵ دەدەن دەستکەوتە مەیدانییەکانی خۆیان بقۆزنەوە بۆ دروستکردنی گوشاری دەروونی و سەپاندنی هاوسەنگییەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ: دەستبەسەر گەرووى هوورمزدا دەگرین

رێبوار کاکەیی

52 خولەک پێش ئێستا