تەندروستیی جیهانی: بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا لە کۆنگۆ، دەڵێت:

- تەندروستیی کۆنگۆی دیموکرات ڕووبەڕووی کەمیی کارمەندی تەندروستی دەبێتەوە
- سەرەڕای باشبوونی دۆخی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا لە چەند پارێزگایەکی کۆنگۆی دیموکرات لە پارێزگای نۆرس کیڤۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا %73 زیادی کردووە
- زیادبوونی ڕێژەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە حەوت پارێزگای کۆنگۆی دیموکرات زیادی کردووە
- لە نێوان کۆتایی مانگی ئاب و کۆتایی مانگی ئەیلول لە پارێزگاکانی ئیتوری و هەت ئولی بە ڕێژەی نزیکەی %20 تووشبوون بە ئیبۆلا کەمی کردووە
نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنگۆی دیموکرات، دەڵێت:

- تەندروستیی کۆنگۆی دیموکرات پێویستی بە نزیکەی 300 کارمەندی تەندروستییە، لە پسپۆڕییەکانی: بێهۆشکاری، پەرستاری و پسپۆڕییەکانی دیکە
- بەرزترین ڕێژەی گیانلەدەستدان بە ئیبۆلا لە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵاندا بووە
- ڕێژەی گیانلەدەستدان بە ئیبۆلا لە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان لە %60ـە
- ڕێژەی گیانلەدەستدان بە ئیبۆلا لە کەسانی پێگەیشتوودا لە %40ـە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
تەندروستیی کۆنگۆی دیموکرات: تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا گەیشتووەتە لووتکە
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا