
کارکردن لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجە لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەردەوامە.
تەرخانکراوى دارایى بۆ وەزارەتە نوێکان دیاریدەکرێت.
هەرێمى کوردستان داواى 14.14%ـى بودجە دەکات و بەغداد کەمترى دیاریکردووە.
لەمبارەیەوە ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـى گوت "لە وەزارەتی دارایی عێراق، کار لەسەر ئەو بڕگانە دەکرێت کە ڕەشنووسی پڕۆژەیاساکەی لەسەر نێردراوەتەوە". گوتیشی "هەوڵێک هەیە بۆ زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، زیادکردنەکەش وەستاوەتەوە سەر ئەوەى هەوڵەکە سەربگرێت".
پشکى هەرێمى کوردستان بە 12.70% دیاریکراوە.
هەوڵەکە بۆ ئەوەیە ڕێژەکە بۆ 14.14% دیاریکراوە.
ئەم زیادکردنە گرفتێک بۆ خشتەکانی بودجە دروست دەکات و دەبێت سەرلەبەری دەستکاری بکرێت.
دوای تەواوکردنی ئەو داواکارییانە، وەزارەتی دارایی ڕەشنووسی بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکاتەوە.
سەرجەم وەزارەتەکان تێبینییەکانیان لەسەر ڕەشنووکە دەخەنەڕوو.
دوای گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسەکە لەلایەن وەزیرەکانەوە، ئەگەر بە ڕەشنووکە ڕازی بوون، پێویستە واژۆی بکەن.
سەبارەت بە کاریگەریی واژۆنەکردنی ڕەشنووسەکە لەلایەن وەزیرە کوردەکانەوە ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان دەستکاری نەکرابێت، ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایگەیاند، واژۆنەکردنی ئەو ڕەشنووسە لەلایەن چوار وەزیرەوە خۆی لە خۆیدا فشارە و پێویستە ڕەچاوی ئەو حاڵەتە بکرێت.
ئەنجوومەنى وەزیران: نابێت ڕەشنووسی پڕۆژەى بودجە بەمشێوەى ئێستای بخرێتە دەنگدانەوە
پڕۆژەیاساى بودجە؛ گرێ کوێرەکەى نێوان هەولێر و بەغداد
کەناڵ8 ڕەشنووسى ماددەى 10ـى پرۆژەیاساى بودجە تایبەت بە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە

