گواردیۆلا پەیامێک ئاڕاستەی بەڕازیلییەکان دەکات

. گواردیۆلا لە دیمانەیەک لەگەڵ ڕۆماریۆ بەرگری لە ئەنچیلۆتی کرد.

  1. ڕۆماریۆ ڕەخنەی توند لە ئەنچیلۆتی دەگرێت.

  2. گواردیۆلا دەڵێت بەرازیل لە مۆندیالدا زیاتر دۆڕاوە وەک لەوەی بیباتەوە.

  3. پێپ پێیوایە ئەنچیلۆتی نایابە و پێویستی بە کاتی زیاترە.

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری پێشووی مانچێستەر سیتی، لە دیمانەیەک لەگەڵ ڕۆماریۆ بەرگری لە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری بەرازیل کرد و داوای لە ڕۆماریۆی هاوڕێ کۆنەکەی لە بەرشەلۆنە کرد ئارام بگرێت.

ڕۆماریۆ دوای کرانە دەرەوەی بەرازیل لە قۆناغی 16ـی مۆندیالی 2026 ڕەخنەگرێکی توندی ئەنچیلۆتییە، لە دیمانەکەدا گواردیۆلا بە ڕۆماریۆ دەڵێت: "بەرازیل بەشداری چەند مۆندیالی کردووە؟ ملیۆنێک! ئێوە زیاتر دۆڕاون وەک لەوەی بیبەنەوە."

کاتێک ڕۆماریۆ گوتی نیگەرانی شێوازی یاریکردنە نەک نەبردنەوە، گواردیۆلا وەڵامی دایەوە: "فشار لێرە زۆر گەورەیە. چەندین جار بەرامبەر کارلۆ یاریم کردووە و لێی بردوومەتەوە؛ کەسێکی نایابە و گومانم لە تواناکانی نییە. هاتووەتە وڵات و کولتوورێکی نوێ، ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەش کاتی کەمە، بۆیە پێویستی بە کاتە."

Loading related news...