بەغداد دابەشکردنى 50 ملیۆن لیترە نەوتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند

دیلان غەفور، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دیلان غەفور، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پووختەى هەواڵەکە

  • دیلان غەفوور: پێویستە پێشوەختە پارەى نەوتى سپى بدرێتە بەغداد.

  • بەغداد نەوتى سپى دیکە ڕەوانەى هەرێمى کوردستان دەکات.

  • بۆ هەر لیترێک وەزارەتى نەوتى عێراق 250 دینارى دیاریکردووە.

  • پشکى پارێزگاى سلێمانى 19.3 ملیۆن لیتر نەوتە.

  • پشکى پارێزگاى هەولێر 18.7 ملیۆن لیتر نەوتە.

  • پشکى پارێزگاى دهۆک 10.7 ملیۆن لیتر نەوتە.

  • پشکى پارێزگاى هەڵەبجە 1.1 ملیۆن لیتر نەوتە.


دیلان غەفوور، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، وەزارەتى نەوتى عێراق، نووسراوى ئاڕاستەى پارێزگاکانى سەڵاحەدین، کەرکووک و نەینەوا کردووە، پارەى نەوتى سپى بۆ هەر لیترێک بخرێتە سەر هەژمارى بانکیى وەزارەتى نەوت، تاوەکو نەوتەکە لە پاڵاوگەى سمود و کۆگاکانى بەغداد و نەینەوا، نەوتى سپى بۆ پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دابین بکرێت.


بە گوێرەى داتاکانى وەزارەتى نەوتى عێراق:

  • دابەشکاريى ئەو 50 ملیۆن لیترە بە جۆرێکە:

  • پارێزگاى سلێمانى 19 ملیۆن و 314 هەزار لیتر.

  • پارێزگاى هەولێر 18 ملیۆن و 740 هەزار لیتر.

  • پارێزگاى دهۆک 10 ملیۆن و 792 هەزار لیتر.

  • پارێزگاى هەڵەبجە یەک ملیۆن و 154 هەزار لیترى بەردەکەوێت.

  • ڕۆژانە 216 هەزار لیتر بۆ پارێزگاى سلێمانى.

  • 180 هەزار لیتر بۆ پارێزگاى هەولێر.

  • 108 هەزار بۆ پارێزگاى دهۆک.

  • 36 هەزار لیتر بۆ پارێزگاى هەڵەبجە دەگوازرێتەوە.

هاوکات، سەلام عومەر، بەڕێوەبەرى بەرهەمە نەوتییەکانى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ڕۆژى دووشەممە تانکەرەکانى ئەو کۆمپانیایەى نەوتەکە دەگوازنەوە، دەچنە پارێزگاکانى عێراق، بۆ تەواوکردنى ڕێکارەکان و گواستنەوەى نەوتى سپى بۆ خێزانەکان.

ئەوەشى ڕوونکردەوە، سەرەتا لە ناوچە کوێستانی و شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردن دەکرێت، کە بۆ هەر 100 لیترێک 32 بۆ 33 هەزار دینار لە خێزانەکان وەردەگیرێت.

Loading related news...