شامۆندا؛ ئەو ڤایرۆسەی بۆ یەکەم جارە تووشی مرۆڤ دەبێت

گران جاف5 کاتژمێر پێش ئێستا
  • شامۆندا ڤایرۆسێکە لە ڕێگەی مێشوولەیەکەوە تووشی مانگا، مەڕ، بزن و ئەسپ دەبێت

  • لە ئاژەڵدا دەبێتەهۆی تا، گرفتەکانی هەرس، کەمبوونەوەی شیر، لەبارچوونی بێچوو و شێواویی زگماکی لە بێچووەکاندا، هاوکات دەکرێت تووشی گرفتی پەیوەست بە مێشک و دەمارەوە ببن وەکو، گەشکە، هەوکردنی مێشک و لەدەستدانی کۆنترۆڵی جەستە

  • ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند کە لەسەرەتای ئۆکتۆبەری ئەم ساڵدا پیاوێکی فەڕەنسی تووشی ڤایرۆسەکە بووە و ئەمەش دەبێت بە یەکەم حاڵەتی تووشىوونی مرۆڤ بەم ڤایرۆسە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

  • پیاوەکە خۆی بەهۆی نەخۆشییەکی دیکەوە سیستمی بەرگریی زۆر لاواز بووە و لەپاش تووشبوونی بەم ڤایرۆسەش گیانی لەدەستداوە

  • ئەو نیشانانەی بۆی دروست بوو، زیاتر گرفتی مێشک و دەمار بوون، بە وردیش نەزانراوە کە لە مرۆڤدا چ نیشانەیەک دروستدەکات

  • تاوەکو ئێستا هیچ دەرمانێکی دژەڤایرۆس و ڤاکسینێکی

    تایبەت بەم ڤایرۆسە نییە

  • تاوەکو ئێستا نەزانراوە کە ئایا ڤایرۆسەکە دەکرێت لە مرۆڤەوە تووشێ مرۆڤ ببێت یان نا، هەربۆیە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییەکانی فەڕەنسا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر ئەم بابەتە

گران جاف

Mon Oct 26 2026

Loading related news...