
کەناڵ12ـی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، نەتانیاهوو پێشنیازى هێرشکردنە سەر ئێرانى بۆ ترەمپ کردووە ئەم پێشنیازەشى لە سۆنگەی چاودێریکردنی جموجوڵی ئەتۆمیی نوێی ئێرانەوە هاتووە.
دوابەدوای هێرشەکانی مانگی تشرینی یەکەمی 2024، کە تەنیا لە لایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئێران؛ لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئێران، ژێرخانی سەربازی، موشەکی و ئەتۆمیی ئەو وڵاتەیان بۆردوومانکرد.
دواتر لە حوزەیرانی 2026، هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتری ڕاگیران، بەڵام ئیسرائیل لە لوبنان، غەززە بەردەوام بووە لە هێرشەکانی بۆ سەر حیزبوڵا و حەماس، کە بە "بریکاری ئێران" ناویان دەبات.




