پزیشكیان و پوتن لە مۆسکۆ کۆبوونەوە

مەسعود پزیشکیان و ڤلادیمێر پوتن
مەسعود پزیشکیان و ڤلادیمێر پوتن

پووختەى هەواڵەکە

  • پزیشكیان: دەتوانین بەبێ دەستوەردانی ئەمریکا کێشەکان چارەسەر بکەین.

  • پزیشكیان: کردەوەکانی واشنتن پێویستیی هاوکاریی نێوانمان زیاتر دەکات.

  • پوتن: هەموو پڕۆژەکانمان لە ئێران جێبەجێ دەکەین.

  • پوتن: کارەکانی دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر بەردەوامن.

  • پوتن: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.


سەرۆکایەتیی ئێران دەربارەی کۆبوونەوەکەى پوتن و پزیشکیان ڕایگەیاند، پزیشکیان بە هاوتا ڕووسییەکەی ڕاگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێت بەبێ دەستتێوەردانی ئەمریکا کێشەکانی چارەسەر بکات، گوتیشی: کردەوەکانی واشنتن لە ناوچەکە پێویستیی بە زیادکردنی هاوکاریی نێوان ئەو وڵاتانەی کە کەوتوونەتە ژێر سزاکانی ئەمریکاوە هەیە.


قسەکانى پزیشکیان

  • بازرگانیی نێوان ئێران و ڕووسیا ڕۆژ دوای ڕۆژ فراوانتر دەبێت و گەشە دەکات.

  • کردەوەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئاسانکارییان بۆ دەکات کە بەرەو فرەلایەنیی زیاتر هەنگاو بنێین و هاهەماهەنگیمان بەهێزتر بکەین.

قسەکانى پوتن

  • دڵنیاییدا وڵاتەکەی هەموو ئەرکەکانی خۆی سەبارەت بە پڕۆژەکانیان لە ئێران جێبەجێ دەکەن.

  • کارەکانی دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران بەردەوامن.

  • باسی لە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

  • نیگەرانیی خۆی لەوبارەوە دەربڕی و هیوایخواست بارودۆخی ناوچەکە بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنیدا بڕوات.

  • ڕووسیا ئامادەیە هەموو هەوڵێک بدات بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەیەکە مۆسکۆ لە هەوڵی نێوەندگیریدایە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ـی شوباتەوە سەریانهەڵداوە.

هەفتەی ڕابردوو سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ یەکەمجار لەدوای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانەوە سەردانی ئێرانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە هەوڵەکانی ڕووسیا بە ئاڕاستەی ڕێگریکردنن لە دەستپێکردنەوە و فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەکە.

هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "ڕووسیا و ئێران هەرگیز هێندەی ئەم کاتە کاری پێکەوەییان پێکەوە نەبووە".

Loading related news...