لە بەرزنجە دەستبەر دارى بڕدراو و لە سیدەکان داربڕ گیرا

پووختەى هەواڵ

دابەشنەکردنى نەوت داربڕینى لەناو شاخاوییەکان زیادکردووە.

هەڵمەتەکانى پۆلیسى دارستان دژى داربڕەکان بەردەوامە.

بەغداد بەڵێنى داوە نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت.


لە سنوورى سلێمانى و سیدەکان پۆلیسى دارستان و ژینگە، دەستیان بەسەر دارى بڕدراودا گرت و داربڕێکیش دەستگیرکرا.


بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە:

  • لە سنووری گوندی بەرقەڵا و دوای گەڕان و پشکنینی ورد توانرا دەستبگیرێت بەسەر 33 لق داری بڕدراو لە جۆری بەڕوو لەگەڵ هەشت فەردە خەڵوز.

  • لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی کەسی تۆمەتبار بەردەوامە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەكان:

لە گوندی پەنجاری سەر بە قەزای سیدەكان تۆمەتبارێك بە سێ پیكاب دارەوە گیرا.

زیادبوونى داربڕین لەکاتێکدایە نزیکەى 40 ڕۆژ لە وەرزى پایز ڕۆیشتووە، هیچ وادەیەکى فەرمى بۆ دابەشکردنى نەوتى سپى دیارینەکراوە و لە بازاڕى ڕەشیش یەک بەرمیل نەوت 280 بۆ 300 هەزار دینارە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

فراکسیۆنی یەکێتی: ڕەزامەندیی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانمان وەرگرت بۆ ناردنی نەوتی سپی

بەغداد کەى نەوتى سپى دەنێرێت، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت وەڵام دەداتەوە؟

Loading related news...