
پووختەى هەواڵەکە
دابەشنەکردنی نەوتی سپی، نرخەکەى بە بەرزى هێشتووەتەوە.
نرخى یەک بەرمیل گەیشتە 400 هەزار دینار و ئەمرۆ کەمێک دابەزى.
بەشێک لە هاونیشتمانییان بە ناچارى بە دەبە نەوت دەکڕن.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەغداد یەکەم بەشە نەوتى هەرێمى کوردستان بنێرێت، بەو هۆیەوە نرخەکەى کەمێک دابەزى، بەڵام هێشتا هێندە گرانە بەشێک لە هاونیشتمانییان بە دەبە دەیکڕن.
یەک بەرمیل بە 320 بۆ 340 هەزار دینارە.
بە گوێرەی نەوتفرۆشان، نرخەکە یاری دەکات و بە گوێرەی گواستنەوەی نرخەکە لەسەر هاونیشتمانی بەرز دەبێتەوە.
دەبەیەک نەوتیش لەنێوان 30 بۆ 31 هەزار دینارە.
نرخی یەک بەرمیل کە 200 لیتر بۆ 216 لیترە، بە 370 هەزار دینارە.
لە بەنزینخانەکان نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی نەوت بە دەبە دەبینرێت.
یەک لیتر نەوت بە هەزار و 600 دینارە.
یەک دەبە نەوت بە 31 هەزار دینارە.
لە گۆڕەپانەکانی نەوت خواست زۆر کەمبووەتەوە بۆ کڕینی نەوت.
بەڕێوەبەرایەتیى نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەڵێت، ئامادەکاری دەکەن بۆ گەیشتنی نەوت لە بەغدادەوە و هەوڵدەدەن هەرچی زووە دەست بکەن بە دابەشکردنی.
لە پارێزگای هەڵەبجە نرخی دەبەیەک نەوتی سپی، نرخەکەی 32 هەزار دینارە.
لە گەرمیان یەک بەرمیل نەوت لەنێوان 320 هەزار دینار بۆ 330 هەزار دینارە.
لە دهۆک نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتووەتە 380 هەزار دینار.
بە گەیاندنەوە دەگاتە 400 هەزار دینار.
یەک دەبە نەوتیش کە 16 لیتری تێدایە، بە 28 هەزار دینارە.
هەندێک لە هاونیشتمانییان توانای کڕینیان نییە و هیچ جێگرەوەیەک بۆ خۆگەرمکردنەوەش نییە.
نرخی بەرمیلێک نەوت بە زیاتر لە 370 هەزار دینارە و بەروارد بە دوێنێ، 10 هەزار دینار دابەزیوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانى پەیامنێری کەناڵ8، بەهۆی بەرزیی نرخی نەوتەوە، دانانی زۆپای دار زیادیکردووە و بەشێک لە هاونیشتمانییان سەقفی ماڵەکانیان کون کردووە بۆ دانانی زۆپای دار.
لە کاتێکدا لەو سنوورە بڕینەوەی دار بووە بەدیاردە و پۆلیسی دارستانیش بەردەوامە لە دەستگیرکردنى داربڕەکان.
عیزەت سابیر بریکارى وەزارەتى نەوت بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لەم هەفتەیەدا یەکەم بەشە نەوت لە بەغدادەوە دەنێردرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، 1ـى ئەم مانگە، عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان، بە نرخى پاڵپشتیکراو، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیش ڕاسپێردرا، بە خێرایی ڕێکارە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ دابەشکردنی بەشەنەوتی هەرێمى کوردستان.
بەغداد بڕیاریداوە قۆناغ بە قۆناغ هەر جارە و 50 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان ڕەوانە بکات، بەڵام پێویستى هەرێمى کوردستان 269 ملیۆن لیترە.
