
محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەکانی ئەمریکا دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو هەڕەشانەی واشنتن نوێ نییە، پیتاندنی یۆرانیۆم بەشێکی دانەبڕاوی پڕۆسەی ئەتۆمییە.
ئەم گوتانەی ئیسلامی دوای ئەوەهات، تاران و واشنتن لەم چەند هەفتەیەی دواییدا چەندین پێشنیازیان بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ و دووبارە کردنەوەی گەرووی هوورمز ئاڵوگۆڕ کردووە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاندبوو، پێدەچێت ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بداتەوە، ئەگەر مەرجەکان بەدیهاتن.
هەر لە بارەی دانوستانەکانەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵ ئێران بەڕێوەدەچێت و هیچ هێرشێک پێش هەڵبژاردنی نوێکردنەوەی نیوەخولی کۆنگرێس بۆسەر ئێران ئەنجامنادەن.
ڕەزایی: پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 90% بژاردەیەکی بەردەم ئێرانە




