فەرماندەى بەرگریی ئاسمانى عێراق: بەمنزیکانە کاروانى یەکەمى سیستمى بەرگری دەگات

پووختەى هەواڵەکە

  • گرێبەست بۆ کڕینى سیستمى بەرگریی پێشکەوتوو کراوە.

  • لە ماوەى داهاتوودا سیستمى بەرگریی ئاسمانیی عێراق بازدانێکى جۆرایەتیی بەخۆیەوە دەبینێت.


موهەنەد ئەسەدى، ئەسەدى فەرماندەى بەرگریی ئاسمانى، لە دیمانەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانى پلانێکى ستراتیجى بۆ پەرەپێدانى تواناکانى بە سێ قۆناغى دیاریکراو داناوە، شاندەکانیان، زانیارییان لەبارەى ژمارەیەک لە سیستمەکانى بەرگریی ئاسمانى و چەکە پێشکەوتووەکان وەرگرتووە، تاقیکردنەوەیان سەختیان لەسەرکردوون و سەرکەوتنى سیستمەکانى سەلماندووە، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیارى گرێبەستکردنیان دراوە.


گرێبەستەکانى سیستمى بەرگرى

  • زۆرێک لە گرێبەستەکان پارەدارکراون.

  • چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەى داهاتوودا کاروانى یەکەمى سیستمەکان بگاتە عێراق.

  • ئەو سیستمانەى گرێبەستیان بۆ کراوە توانایەکى بەرزیان هەیە.

  • سەلمێنراوە هەندێکیان خاوەنى توانایەکى گەورەن لە ململانێ بەردەوامەکانى ناوچەکە.

  • فەرماندەییەکەیان دەستیکردووە بە ناردنى ڕاهێنەران بۆ وڵاتانى دروستکەرى سیستمەکان بۆ ئامادەکاریی بەکارهێنانیان.

دووپاتیشیکردەوە، هیچ سیستمێک لە جیهاندا نییە بتوانێت بەرێژەى 100% کۆنتڕۆڵى ئاسمان بکات، پەرەپێدانى مووشەکە بالیستیکییەکان و درۆنەکان سەلماندوویانە تواناى تێپەڕاندنى سیستمە بەرگرییە زۆر پێشکەوتووەکانیان هەیە.

Loading related news...