
بەهۆی بەندێکی یاسای بودجەی عێراقەوە، ماوەی چەندین ساڵە حکومەتی عێراق دابینکردن و ناردنی ئامێرە پزیشکییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان وەستاندووە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی چەند ئامێرێکی پزیشکی گرنگ لە قەزاکانی کەلار، چەمچەماڵ و ڕانیە .
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند '' دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری تەندروستیی عێراق، ڕەزامەندی دراوە لەسەر دابینکردنی چەند ئامێرێکی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان''.
لە ساڵی 2019 ـەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئامێری پزیشکی گرانبەها نانێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بەهۆی بەندێکی یاسای بودجەی عێراقەوە، دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێز د. عەبدولحوسێن موسەوی، وەزیری تەندروستیی عێراق و لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق، لەسەر پێشیاری بەندە ئەو بڕگەیەمان دانایەوە بۆ کڕین و ناردنی ئامێری پزیشکی گرانبەها بۆ هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق، وەزیری تەندروستیی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر گەورەکردنی بینا و زیادکردنی ژمارەی ئامێرەکانی شووشتنەوەی گورچیلە بۆ قەزاکانی کەلار، چەمچەماڵ و ڕانیە.
ئامێری شووشتنەوەی گورچیلە بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە پەککەوتنی گورچیلەیان هەیە، خوێنی جەستەی چارەخوازەکە لە ڕێگەی چەند بۆرییەکەوە دەچێتە ناو ئامێری شووشتنەوەی گورچیلەوە، پاشان خوێنەکە لە ناو ئامێرەکەدا دەپاڵێورێت لە پێکهاتە زیانبەخشەکان و لە ئەو پێکهاتە پاک دەکرێتەوە.
هەندێک چارەخواز لە کات و دوای بەکارهێانانی ئامێری شووشتنەوەی گورچیلە هەست بە ئەم لێکەوتانە دەکەن، لەوانە:
دابەزینی ئاستی فشاری خوێن
سەرئێشە
دڵتێکهەڵاتن
ماندوویی و بێهێزی
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
یاد نەقشبەندی: ئامێری مەمۆگرافی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابیندەکەین | CHANNEL8

