سنە و کرماشان لەڕووی ئابوورییەوە لە ریزبەندی یەکەم و دووەمی پارێزگا ناسەقامگیرەکانی ئێرانن

شاری سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان
شاری سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان

ناوەندی ئاماری ئێران رایگەیاند، هەردوو پارێزگای سنە و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پلەکانی یەکەم و دووەمی پارێزگا ناسەقامگیرەکانی ئێرانن لەڕووی ئابورییەوە بۆ ساڵی 2023.

بەگوێرەی دوایین راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، لە ناو 31 پارێزگای ئێراندا، هەردوو پارێزگای سنە و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رووی ناسەقامگیریی ئابووری، هەڵاوسان و بێکاریی زۆرەوە، پلەکانی یەکەم و دووەمیان گرتووە.

لەراپۆرتەکەی ناوەندی ئاماری ئێران بۆ ناسەقامگیریی ئابووری، پشت بە زۆریی رێژەی بێکاری، کەمی داهاتی تاک و هەڵاوسانی بازاڕ بەستراوە، تێدیا پارێزگای کرماشان بە رێژەى 62.4% لە پلەی یەکەم دادەنرێت، لە رووی ناسەقامگیریی ئابووری و کەمی داهاتی تاک و بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاریی تێیدا لە دوای پارێزگای کرماشانیش، پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رێژەی 60.8% پلەی دووەمى گرتووە.

هەر بەگوێرەى راپۆرتەکە، پارێزگاکانی یەزد و لوڕستان لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدان، لە بەرامبەردا تارانی پایتەخت لە ریزبەندی یەکەمەکانی پارێزگاکانی ئێران دانراوە لە رووی کەمیی هەڵاوسان و سەقامگیریی ئابووری تێیدا.

ناوەندی ئاماری ئێران لەدوایین راپۆرتیدا سەبارەت بە رێژەی هەڵاوسان بۆ ساڵی 2023 لە ئێران رایگەیاندبوو، ساڵی 2023 ئێران نزمترین ئاستی هەڵاوسانی تۆمارکردووە.

سامیا حەسەن

Thu May 02 2024

Loading related news...