وەزیری دادى عێراق لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغداد کۆبووەوە.
جەخت لە خواستی عێراق کرایەوە بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن.
تایبەت بە گواستنەوەی سزادراوان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
بە گوێرى پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و گەرەنتییە یاسایی و مرۆییەکان.
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى دواى کۆبوونەوەکە، خالید شوانى و ئەلێکساندەر گارسیا، باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغداد، گفتوگۆیان لە بارەی پەرەپێدانی هاریکاریی یاسایی و دادیی نێوان عێراق و فەڕەنسا کردووە.
عێراق دەخوازێت یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن تایبەت بە گواستنەوەی سزادراوان لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ بکات.
یاداشتەکە بە گوێرەى پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و گەرەنتییە یاسایی و مرۆییەکان بێت.
تاوتوێی کاراکردنی یاداشتنامەی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی توندوتیژ و ئاڵوگۆڕی شارەزایی دامەزراوەییان کرد لە نێوان بەغداد و پاریس.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی فەڕەنسا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوون لە بەهێزکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان بەغداد و فەڕەنسا دووپات کردەوە لە پێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دۆستدا.
