
ئەمڕۆ هەینیی یەکەمین فێستیڤاڵی خورما و هونەرەمیلییەکان لە شاری خانەقین، بە بەشداریی 50 خاوەن باخی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دیالە بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 300 جۆری جیاوازی خورما نماییش دەکرێت، هەر لە فێستیڤاڵەکە بەبەشداریی ژمارەیەک لە تیپى هونەریی چەند چالاکییەکى هونەرى بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردنی کۆرنیشی نوێی خانەقین وەک شوێنی فێستیڤاڵەکە، هاوکات دەبێتە کردنەوەی فەرمیی کۆرنیشەکە تاوەکو ببێتە ناوەندێک بۆ لە ئامێزگرتنی چالاکییە کولتووری، هونەری و گەشتیارییەکانی شارەکە و هاوکات، دروستکردنی بازاڕ بۆ بەروبوومی جووتیارانی ناوچەکە، هاوکات خانەقین وەک نموونەی پێکەوەژیان و پردی پەیوەندیی نێوان سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دەدرێت.


