
هاکان فیدان ڕایگەیاند، پشتیوانیی لە عەلی زەیدی و سیاسەتەکانی دەکەین.
فیدان دەشڵێت، ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران کاریگەریی لەسەر جیهان دەبێت .
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند، شەڕ بووەتە پیشەیان و تیایدا شکست ناهێنن و دەشڵێت، ئیسرائیل نایەوێت دراوسێی بەهێزی هەبێت.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکرد، لە عێراق پشتیوانیی لە سیاسەتەکانی عەلی زەیدی، دەکەن و جەختی لەوەکردەوە، یەکپارچەیی خاکی عێراق ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەکە، لەنێو ئەو بابەتانەدان کە تورکیا گرنگییەکی بەرچاوی پێدەدات. ئاماژەی بەوەشکرد، کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە لە بەرژەوەندیی پرۆژەی "ناوچەی بێتیرۆر"ی تورکیا شکاوەتەوە.
لە عێراق پشتیوانیی لە سیاسەتەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەکەن.
یەکپارچەیی خاکی عێراق، یەکڕیزی، ئاسایش، سەقامگیری، گەشەسەندن و مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکە ئەو بابەتانەن کە ئەنقەرە گرنگی زۆریان پێ دەدات.
بەردەوام دەبین لە پاڵپشتییکردنی ئەم بابەتانە و پشتیوانیکردنی پڕۆژەکانی عەلی زەیدی لەوبارەیەوە.
پرۆسەیەکی سەقامگیریی لە سووریا هەیە کە بە هەنگاوی مکوڕەوە بەرەوپێش دەچێت، هەندێک جار هەنگاوەکان هێواش دەبنەوە لەبەر ئەوەی وێرانکاریی لە وڵاتەکە زۆر گەورەیە.
هاکان فیدان تیشکی خستە سەر ئەوەی سیاسەتی سووریا لەبارەی دروستنەکردنی کێشە، تیرۆر یان دەستدرێژی لە ناوچەکەدا بە تەواوی لەگەڵ سیاسەتەکانی تورکیادا یەکدەگرێتەوە و گوتی: "لە ناوخۆدا ئاڵنگاری هەبوون. پرسی هەسەدە هەبوو. هەسەدە بەشێکیش بوو لەو پرۆسەیەی لە تورکیا بەڕێوە دەچوو. چارەسەرکردنی ئەم پرسە بەشێوەیەک دەچێتە پێشەوە کە لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا و عێراق بابەتێکە لە ڕووی "پڕۆژەی ناوچەی بێتیرۆر"ـی تورکیاوە گرنگییەکی چارەنووسسازی هەیە و گوتی: " سەقامگیری لە سووریا، ڕۆڵی ئەرینی لە ئاسایشی تورکیا و سەقامگیریی ناوچەکەدا دەبێت".
لەبارەی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین، فیدان دەڵێت:
لایەنیکەم کۆدەبنەوە و دەڵێن، ئەوەی هەیە خراپتری ناکەین، گفتوگۆ دەکەن لەسەر ئەوەی چۆن دەکرێت باشتر بکرێت".
هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر گفتوگۆیان لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کردووە.
"پشت بەخوا دانوستانەکان سەرکەوتوو دەبن. ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە نەک تەنیا لەڕووی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە، بەڵکو لەڕووی کەمکردنەوەی کاریگەریی قەیرانە داراییە جیهانییەکانیشەوە گرنگیی خۆی هەیە."
فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند یەکێک لە گرنگترین کۆڵەکەکانی هاوپەیمانیی مەککە هەماهەنگییە لە بواری پیشەسازیی بەرگریدا و گوتی: "سیاسەتی ئێستای ئێمە بە ئاراستەی بەرگریکردنە لە سعودیە، هیچ بڕیارێک نییە سەبارەت بە بوونی سەربازی تورکیا لە یەمەن. بەڵام لەبارەی بەرگریکردن لە سعودیە پشتیوانیی پێویست پیشکەش دەکرێت."
فیدان ئاماژەی گوتیشی:"ئێمە ئیتر گەلێکین دەزانین شەڕ چییە. لەوانەیە شەڕ کاری ئێمە بێت. زۆر شەڕمان کرد. خوا بە دوورمان بگرێت لە شەڕ، بەڵام کاتێک دێتە سەر شەڕکردن، پرسیارەکە لە شوێنێکەوە دێتەوە کە ئێمە دەیزانین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەکردەوە، ئیسرائیل نایەوێت دراوسێی بەهێزی هەبێت و گوتی: "دەیەوێت دراوسێکانی لە ناو کێشەدا بن و پارچە پارچەبن".
فیدان ئاماژەی بەوە کرد ئیسرائیل لە ناوچەکەدا هێزی ئەمریکای بەکارهێناوە و گوتی: "ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لە ناوچەکە، بۆ ماوەی چەندین ساڵی دوور و درێژ هێزی ئەمریکای وەک بلدۆزەر بەکارهێنا". ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ترەمپ کاتێک ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییدا دەسەڵاتی گرتەدەست، پرسی مانەوەی ئەمریکا لە سووریا سوودێکی بۆ ئەوان هەیە و بۆچی لەوێ پشتیوانی پەکەکە دەکات؟. ئەگەرچی لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییدا بە گوێیان نەکرد.
