
بەرگریی بەرامبەر بەکتریا و ڤایرۆسەکان زیادی کردووە
بەرگریی بەرامبەر بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەبێتەهۆی درەنگ چارەسەرکردنی هەوکردنەکان و ئاڵۆزبوونی بارودۆخی تەندروستیی چارەخوازەکە
بەرگریی بەرامبەر میکرۆبەکان حاڵەتێکی تەندروستیی باوە لەناو هاونیشتمانییان، ساڵانە چەندین کەس بەهۆی بەرگریی بەرامبەر میکرۆبەکان، لەوانە بەکتریا و ڤایرۆسەوە گیانلەدەست دەدەن، بەرگریی بەرامبەر میکرۆبەکان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانە زۆربەکارهێنانی دژەبەکتریاکان، بەکارهێنانی دژە بەکتریاکان بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ
ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن کەس تووشی بەرگریی بەکتریا و ڤایرۆس دەبن
ساڵانە زیاتر لە 50 هەزار کەس بەهۆی بەرگریی بەکتریا و ڤایرۆسەکانەوە گیانلەدەست دەدەن
ساڵانە بەهۆی تووشبوون بە هەوکردن لە نەخۆشخانەکان زیاتر لە 42 هەزار کەس گیانلەدەست دەدەن
گیانلەدەستدان بەهۆی بەرگریی بەکتریا و ڤایرۆسەوە لە 35 هەزار کەسەوە بۆ نزیکەی 60 هەزار کەس زیادی کردووە
تەندروستیی ئەمریکا دەڵێت '' 19 جۆری دەرمان بەرگرییان بەرامبەر میکرۆبەکان دروستکردووە ''
زیاد بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان
ڕەچەتەی نادروستی دژەبەکتریاکان
چارەسەرکردنی هەوکردنی بەکتریاکان بە شێوەیەکی ناتەندروست
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
