بلاک فڕایدەى؛ چاودێریى بازرگانى بە دواداچوون بۆ نرخى کاڵان لە بازاڕەکاندا دەکات

بلاک فڕایدەى؛ چاودێریى بازرگانى بە دواداچوون بۆ نرخى کاڵان لە بازاڕەکاندا دەکات

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • چاودێریى بازرگانى پێبژاردنى دارایی بۆ سەرپێچیکارانى بلاک فرایدەى دەکات.

  • بلاک فرایدەى داشکاندنى نرخەکانى ساڵى تێدا دەکرێت.


هەموو ساڵێک لە هەفتەى کۆتایی مانگی تشرینى دووەم، لە پایتەختەکانى وڵاتانى جیهان بازاڕەکان خۆیان بۆ ڕۆژێکی نائاسایی ئامادە دەکەن، کە زۆرترین داشکاندنى نرخى کاڵاو پێداویستییەکان لەخۆ دەگرێت.


شێوازێکى نوێ لە کوردستان

  • بلاک فرایدەى بۆ هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان و ئەو داشکاندنانەى لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان دەکرێت، نوێیە.

  • داشکاندنى نرخەکان لە 30% تاوەکو 85% لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان دەبینرێت.

  • ڕادارى کەناڵ8 بە دواداچوونى کردووە بۆ ئەوەى ئەم داشکاندنانە ڕاستەقینەن، یاخود فێڵکردنە لە کڕیاران.

  • داشکاندنى نرخەکان لە بەشێک لە بازاڕەکاندا لە نرخى ڕاستەقینەدا ناکرێت.

  • ئەوەى دیاریکراوە لەسەروو نرخى ڕاستەقینەوەیە.

  • شارەزایەکى ئابوورى دەڵێت، بەشێک لەم داشکاندانە، لە نرخى ڕاستەقینە نییە و فێڵ لە کڕیار دەکرێت.

  • لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ئامادەکارییان بۆ بلاک فرایدەى کردووە.

  • دەڵێن: چاودێریى بازاڕەکان دەکەن و هەر کەسێک سەرپێچى بکات، ڕووبەڕووى پێبژاردنى دارایی دەکرێتەوە.

هۆشداریى دەدەرێتە هاونیشتمانییان لە کاتى کڕینى کاڵا و پێداویستییەکان بە وردى سەیرى نرخى ئەو کاڵایە بکەن کە داشکاندنەکەى لەسەرە، تاوەکو بزانن، داشکاندنەکە لەسەر نرخى ڕاستەقینە کراوە و ئەو پارەیەى خەرجیان کردووە، بە زیادە نەڕوات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

کەرنەڤاڵی8 گەورەترین کەرنەڤاڵی سەری ساڵە لە عێراق و هەرێمی کوردستان

Loading related news...