کۆچە تراژیدییەکەی خێزانەکەى سلێمانی؛ تەرمی دووان لە منداڵەکان دەگەڕێنرێتەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • تەرمى دووان لە منداڵەکان دۆزراوەتەوە و ڕادەستى کەسوکاریان کراوە.

  • گەڕان بە دواى منداڵە گەورەکەى خێزانەکەدا بەردەوامە.

  • 13 ڕۆژ لەمەوبەر بەلەمە چووپەکەیان لەنێوان تورکیا و یۆنان تەقى.


کەناڵ8 زانیاریى ئەوەى دەستکەوت، تەرمی دووان لە منداڵەکانى خێزانەکەى سلێمانی ڕادەستى کەسوکاریان کراوەتەوە، کە 14ـى مانگ لەنێوان تورکیا و یۆنان خنکابوون، سبەی تەرمەکان ڕەوانەى فڕۆکەخانەی هەولێر و لەوێوە بۆ سلێمانی بەڕێدەکرێن، تێچووى گەڕانەوەکەش لەسەر ئەرکى قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانە.


بەرزان ڕەزا خاڵۆى منداڵەکان بۆ کەناڵ8:

  • دواى گەڕانەوەی تەرمەکان پرسەیان بۆ دادەنێین.

  • نموونەی دی ئێن ئەی لە خوشک و زاواکەمان وەردەگیرێت.

  • بەراورد دەکرێت بە تەرمی هەر منداڵێک کە لە داهاتوودا لەو ناوچەیە بدۆزرێتەوە.

  • تیمەکان لە تورکیا بەڵێنیان داوە بە بەردەوامی بۆ دۆزینەوەی تەرمی هەستیارى 12 ساڵە بگەڕێن.

چیرۆکەکە

خێزانەکەى سلێمانى لە پێنج ئەندام پێکهاتبوون، دایک و باوک و سێ منداڵ، 13ـى تشرینى یەکەم، بەهیواى گەیشتن بە ئەورووپا بە بەلەم هەوڵیاندا لە ئاوەکانى نێوان تورکیا و یۆنان بپەڕنەوە.

ڕۆژی 14ـی مانگ، بەلەمەکەیان کە ئەم خێزانە و دوو قاچاخچى و کۆچبەرێکی دیکەی هەڵگرتبوو ژێرئاو کەوت و تەنیا ژن و پیاوەکە و دووان لە قاچاخچییەکان و کۆچبەرەکەی دیکە ڕزگاریان بوو.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

تەرمى منداڵێکیان نەدۆزراوەتەوە؛ خێزانەکەى سلێمانى داواکارى هەیە

Loading related news...