گوندی داریان دەکەوێتە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە گوندی داریان نزیکەی 150 ماڵ هەن و خەڵکەکەی بە کاری کشتوکاڵییەوە خەریکن.
گوندى داریان یەکێکە لە جوانترین گوندە دڵگیرەکانی شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. گوندەکە کەوتووەتە دامێنی چیا سەرکەشەکانی هەورامان لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەر وەرزێک ڕەنگ و بۆنی خۆی وەردەگرێت.
سروشتی دڵگیر و میوان دۆستیی خەڵکەکەی، کردوویەتی بە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەفتانە لە نێوان 500 بۆ 1000 کەس وەک گەشتیار سەردانی گوندەکە دەکەن.
زستانی بەفراوی و هاوینی فێنکی بووەتە جێگەی سەرنجی هەر کەسێک دێتە ئەم گوندە.
خەڵکی گوندەکە زیاتر بە کاری باخداری و بەخێوکردنی ماسییەوە خەریکن.
هەنار و گوێز لە دیارترین بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی داریانن.
دانیشتووانەکەی نایشارنەوە وەک زۆرێک لە گوندە گەشتیارییەکانی دیکەی وڵاتەکە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێ بەشن
بە گوێرەی ئاماری فەرمی، ژمارەی دانیشتووانی گوندەکە دەگاتە نزیکەی 400 کەس کە لە 150 خێزان پێکهاتووە.