دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە سلێمانی
in
photo
تاقیکردنەوەکانى خولى یەکەمیی نیشتمانیی قۆناغى 12ـىى ئامادەیی بەبەشداریى زیاتر لە 122هەزار خوێندکار دەستیپێکرد و هەفتانە دوو تاقیکردنەوە لە رۆژەکانى یەکشەممە و چوارشەممە ئەنجامدەدرێت و زیاتر لە دوو هەزار هۆڵ بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەکراوە.
هاوکات وەزارەتى پەروەردە بەهۆى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى 12ـى ئامادەیی دەوامى کارگێریى ناوەندەکانى خوێندنى گۆڕى لە رۆژانى یەکشەممە و چوارشەممە بۆ رۆژانى دووشەممە و پێنجشەممە.








