
زاهیر عەبدوڵڵا، لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد بوو، بە ڕۆڵە کۆمیدی و درامییەکانی، سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا ڕاکێشابو.
زاهیر عەبدوڵڵا:
ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی هەولێر لەدایکبووە
ساڵی 1991 وەکو بێژەری تەلەڤیزیۆنیی دەرکەوتووە و لەناو خەڵکدا ناسراوە
لە کۆتا قۆناغەکانی ژیانیدا، وێڕای ئەنجامدانی کاری هونەری، تووشی شێرپەنجە بووە
لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، لە 29 شانۆگەری، دراما و فیلمدا ڕۆڵیگێڕاوە، لە دیارترینیان:
ئەنجامی پووڵپەرستی
هەبوو نەبوو
کەونە دەرکە
بەرنامەی بەرنامە

جگە لە کاری ھونەری، لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، دەستی داوەتە نووسینی چیرۆک، دوو کتێبی چاپکراوی ھەیە، یەکێکیان کۆمەڵەچیرۆکە و ئەوی دیکە بیرەوەرییەکانیەتی، کە تیایدا باسی ژیانی خۆی دەکات؛ هونەرمەندێکی ڕەسەن بوو، هاوکات نووسەرێکی باش بوو، دەقی بۆ شانۆ و دراما دەنووسی.
ڕێکەوتی 23ی تشرینی دووەمی 2024، بەهۆی نەخۆشییەکەی کۆچی دوایی کردووە، لەسەر وەسێتی خۆى تەرمەکەى لە مزگەوتی جەلیل خەیاتەوە بۆ ناو بازاڕی تەیراوە بەڕێکرا و لە گۆڕستانی کەسنەزان بەخاک سپێردرا.
