باخەکە لە گوندی حەسارە.
14 جۆر خورما چێندراون و بەرهەمەکانیان دەچندرێتەوە.
لە نێویدا جۆرە دەگمەنەکانیش بەدی دەکرێت.
دیارترینیان جۆری خورمای مەجهولە.
چیرۆک و بیرۆکەی بونیادنانی باخەکە پرسیاری سەرەکی سەردانیکەرانێتى.
شێرکۆ بەکر بونیادنەری باخێکى خورمایە لە شارى کەرکووک، چەند ساڵێک بەر لە ئێستا هاوڕێیەکی سەردانی دەکات و ڕێنمایی پێدەدات باخێکی خورما دروستبکات، بەو پێیەی کەشو هەواکە گونجاوە.
ڕۆژ بەڕۆژ شارەزایی زیاتر دەبێت لەسەری تاوەکو ئەمڕۆ.
بە نیازە لە دەرەوەی وڵاتەوە جۆری خورماى دیکەشى بۆ هاوردە بکرێت.
لە کاتی کردنەوەی باخەکە ژمارەیەکی بەرچاو لە شارەزایان و جوتیاران ئامادەبوون بۆبینینی بەرهەمەکە.
باخەکە لەسەر ڕووبەری شەش دۆنم زەویە و خاوەنەکەى بەنیازە زیاتر فراوانی بکات.
ناوچەکە خاوەنی ڕووبەرێکی فراوانی زەوییە بەپیتە.
بەڕێوەبەری هۆبەی کشتوکاڵی شارەدێى پردێ بۆ کەناڵ8: ئاسانکاری تەواو بۆ جوتیاران دەکەن بە مەبەستی دروستکردنی باخی هاوشێوە و زیادکردنی بەرهەمی خۆماڵی.
کەشی گەرم و تاقەت پڕوکێنی هاوینی کەرکوک کە ساڵانە هەندێک ڕۆژ دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، ئەگەر بۆ خەڵک مایەی بێزاری بێت، ئەوا بۆ بەرهەمی خورما خێر و بەرەکەتە، ئەم کەش و هەوایە وایکردوە بەرهەمی ناوخۆی خورما زیاتر بێت و ساڵانەش چەند ڕۆژێکی کەم پاش پارێزگای دیالە، لێرەش بەرهەمی خورما پێبگات.