فەڕەنسا دەکەوێتە ئامادەباشییەوە؛ 70 هەزار پۆلیس بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران بڵاودەکرێنەوە

 خوێندکاران لە بەشێکی زۆری شارەکانی فەڕەنسا، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان
خوێندکاران لە بەشێکی زۆری شارەکانی فەڕەنسا، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان

پووختەی هەواڵەکە

  • فەڕەنسا بۆ ڕێگری لە دروستبوونی گرژی 70 هەزار ئەندامی هێزی ئەمنی بڵاودەکاتەوە .

  • بڕیارە گردبوونەوەکانی دژ بە گرانبوونی تێچووی ژیان لە فەڕەنسا بەردەوامبن.


حکومەتی فەڕەنسا ئاشكرایکردووە، کە نزیکەی 70 هەزار پۆلیس و سەرباز لە سەرانسەری وڵاتەکە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان بڵاوەپێدەکات.


دۆخی فەڕەنسا

  • لۆران نونیز، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا پێشبینیی ڕێکخستنی 50 بۆ 60 ڕێپێوان دەکات، ئەمە دوای چەندین هەفتە لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان و بەر لە شەش مانگ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دێت .

  • بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان بێت، دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا هەمان ڕێکاری ئەمنی دەگرنەبەر کە شەممەی ڕابردوو ئەنجامیاندابوون.

  • وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا نیگەرانیی خۆی لەئاڕاستەی گردبوونەوەکان دەربڕی.

  • وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند، سەندیکاکان تاوەکو ئێستا ئاڕاستەکانیان ئاشکرا نەکردووە، یەکێتی قوتابیان و نوێنەرانی خوێندکارانیش کەمترین ئەزموونیان هەیە لە ڕێکخستنی ئەو گردبوونەوانانە.

بەرپرسانی پاریس، پێشبینیدەکەن 30 بۆ 60 هەزار کەس بەشداریی گردبوونەوەکان بکەن، لە ناویاندا 300 بۆ 600 کەس هەیە کە دەسەڵاتداران بەو کەسانە پۆلێنیان دەکەن دەبنە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکە.

شەممەی ڕابردوو، 146 هەزار کەس لە هەموو فەڕەنسا بەشداریی گردبوونەوەکانیان کرد، 46 هەزار کەسیان لە پاریس بوون، بەگوێرەی ئاماریش بێت، بە گشتی ڕێژەی بەشداریی خەڵک لەم گردبوونەوانە کەمی کردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هاڵۆوین و شەممەی مەترسیدار لە فەڕەنسا

شێوە عومەر

Sat Nov 14 2026

Loading related news...